Shahidi Qalam
 
    Select Languages
    گه‌ران
     
   بابه‌تی تر
 
 


بابه‌ته‌ نوسراوه‌کان له‌ سه‌ر شه‌هید


 

عەبدوستار تاهیر شەریف.... دوا وەسیەت.. یان بەرگری كردن لە "وتن"
هەردی مەهدی میكە نامانەوێت لەسەر قۆناغ و ژیانی سیاسی ئەو پیاوە بوەستین و لەم چەند دێرەدا تێبینی خۆمان باسبكەین لەسەر هەڵسوكەوتی سیاسی، ئەوەندەی دەمەوێت قسە لەسەر ئەو زەینە بكەم كە ناتوانێت و نازانێـت لەگەڵ نوسین و وتن و رەخنەدا مامەڵەبكات، ئەوەش بڵێین كە تیرۆر تارماییەكە و لەناوماندایە و چەندین بەرگی هەیە كە جاری واهەیە ل ... کلیک بکه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌که‌



ئه‌مه‌ بوو دوا ووشه‌كانی شه‌هیدی‌ قه‌له‌م دكتور عبدالستار تاهیر شریف له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ گۆڤاری‌ لیڤین .... 
له‌ دوا ووشه‌كانی دكتۆردا, دیار و زۆر روونه‌ كه‌ تێرۆریستان به‌ مه‌به‌ست بڕیاری شه‌هید كردنی نووسه‌ری‌ ڕاست گۆی‌ شاری كه‌ركووكیان داوه‌ , ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌ مێژووی‌ وه‌كو خۆی‌ ده‌گێڕایه‌وه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی و مه‌له‌فه‌ نهێنییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حیزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی‌ كوردستانی‌ عێراق بشارێته‌وه‌ .
به‌داخه‌وه‌ له‌ 5 -3- 2008 ده‌ستی ره‌شی تێرۆریستان له‌ (كه‌ركوكی‌ دڵی‌ كوردستان و قودسی‌ كوردستان) له‌ گه‌ره‌كی ره‌حیماوه‌ له‌ كات ژمێر 10 ی‌ سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ ته‌نها هه‌ر خۆی‌ بوو و ئۆتۆمبیله‌ مۆدێل كۆنه‌كه‌ی‌ لێده‌خوڕی‌ له‌ سه‌ر پردی ره‌حیماوه‌ دكتۆریان شه‌هید كرد .. 

دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی عێراق له‌ ساڵی‌ 2003 و ده‌ست پێكردنی‌ فراوان بوونی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ هه‌ردوو حیزبه‌ كوردیه‌كه‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوك , گه‌ره‌كه‌ كوردییه‌كانی‌ شاری كه‌ركوك كه‌وتنه‌ ژێر چاودێری ووردی‌ ده‌سه‌لاتی هێزه‌كانی ئه‌م دوو حیزبه‌ سه‌ره‌كییه‌ی‌ كوردستانی عیراق , به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا ئه‌م دوو حیزبه‌ كه‌ به‌رپرسبوون له‌ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ شاری‌ كه‌ركوك هیچ لایه‌نێكیان ده‌ستنیشان نه‌كرد و هیچ كه‌سێك تاوانبار نه‌كرا به‌ شه‌هیدكردنی د.عبدالستار تاهیر , بگره‌ ته‌نانه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ش نه‌كرا...له‌و كاته‌دا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ته‌نها ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی‌ كردو به‌س !! 

هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌وه‌ بوو كه‌ دكتۆریان قه‌رزارباركرد و به‌ به‌عسی له‌قه‌ڵه‌میاندا و تیرۆركردنه‌كه‌یان خسته‌ ئه‌ستۆی‌  به‌عسییه‌كان , هه‌ر وه‌كو چۆن شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمانیان به‌ تێرۆریست له‌ قه‌ڵه‌مدا و جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ تێرۆركردنه‌كه‌یان خسته‌ ئه‌ستۆی‌ تیرۆریستان وه‌ هه‌روه‌ها له‌ تێرۆركردنی‌ شه‌هید (سۆران مامه‌ حه‌مه‌)دا بێده‌نگیان هه‌لبژارد.... ئێمه‌ لێره‌دا ده‌پرسین كێ بڕیار ده‌دات له‌ پاكی‌ و خیانه‌تی‌ ئه‌م شه‌هیدانه‌ و هه‌ڵوێستی‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ كوردستان ..... هه‌روه‌ك چۆن به‌ شه‌هیدێك ئه‌ڵێن تێرۆریست و به‌ یه‌كێكی‌ تر ئه‌لێن به‌عسی‌ و له‌ شه‌هید كردنی‌ ڕۆژنامه‌ نوسێكدا بێده‌نگی‌ هه‌ڵده‌بژێرن ؟؟؟؟..... ئایا ئه‌و گه‌نجه‌ خوێن گه‌رمانه‌ی‌ له‌ 17ی‌ شوبات شه‌هیدكران ده‌خرێنه‌ كام قاَلبه‌وه‌ یان ئه‌و خه‌ڵكه‌ دڵسۆزه‌ی‌ كه‌ له‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ شاری‌ سلێمانی‌ خه‌بات ده‌كه‌ن به‌ كام له‌م هه‌ڵوێستانه‌ی‌ خۆیان ناوزه‌د ده‌كه‌ن .
له‌ سالی‌ 1995 , دكتور عبدالستار تاهیر شریف له‌ به‌غداوه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌لاَتی‌ رژێمی‌ به‌عس هه‌ڵهات بۆ شاری سلێمانی و دواتر بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولات . له‌ ساڵی 2003 گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی و دواتر  بۆ شاری كه‌ركووك به‌ مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ زانكۆی‌ كه‌ركوك... له‌و كاته‌دا دكتۆر كرێچی بوو له‌ خانویه‌ك له‌ گه‌ره‌كی ره‌حیماوه‌ , ته‌نها كۆمپیوته‌ر و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی‌ هه‌بوو , نه‌ك جه‌ندرمه‌و و چه‌كداران له‌ ده‌وروبه‌ری خانووه‌كه‌ی‌. دكتور حیزب و سه‌روه‌ت و سامانی نه‌بوو تا به‌عسییه‌كان له‌ 1995 تا 2008 پیلانی شه‌هیدكردنی‌ بۆ دابڕێژن و چاوه‌ڕێی هه‌لی‌ جێبه‌جێكردنی بكه‌ن. ئه‌وه‌ی‌ بریاری شه‌هیدكردنی‌ دكتۆری‌ دا  , ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ده‌ترسن له‌ گێرانه‌وه‌ی‌ مێژووی‌ كورد وه‌كو خۆی‌ وه‌ بێ‌ گۆڕانكاری .

له‌ كۆتایی‌ دا به‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵكانی‌ دڵسۆزی‌ كوردستان ده‌ڵێین كه‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5-3-2011 , سێیه‌مین ساڵیادی شه‌هیدكردنی دكتۆره‌... داواكاریم له‌ خۆشه‌ویستان و هاورێیانی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م دكتۆر عبدالستار تاهیر شریف ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌م رۆژه‌ غه‌مباره‌دا بۆ روحی پاكی مۆمێك دابگیرسێنن بۆ یادكردنه‌وه‌ی‌.

ڤیان عبدالستار تاهیر شریف
2-3-2011

" target="_blank">


له‌ سلێمانی دووه‌م ساڵیادی تیرۆر کردنی شه‌هید عبدالستار تاهیر به‌رێوه‌ چوو

له‌  ئه‌حمه‌د میره‌- ده‌بێت کۆڵ نه‌ده‌ین له‌ که‌شف کردنی بکوژانی شه‌هید ستار و سۆرانی مامه‌ حمه‌ /2/3/2010- لڤین پرێس

کلیک بکه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌



چاوپێکه‌وتنه‌کانی
پارتی و یه‌کێتی له‌ که‌رکوک پارتایه‌تی و یه‌کێتییایه‌تی ده‌که‌ن نه‌ک کوردایه‌تی (رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌).چاوپێکه‌وتن
مام وه سمان
لڤین (به‌شی 3).چاوپێکه‌وتن
لڤین (به‌شی 2).چاوپێکه‌وتن
لڤین (به‌شی یه‌که‌م).چاوپێکه‌وتن
کۆمه‌ڵ و رێکخراو و حیزبه‌ کوردی یه‌کان له‌ نیو سه‌ده‌دا 1908 بۆ 1958
دیمانه‌یه‌کی گرنگی پێش شه‌هید بوونی د.عبدالستار تاهیر شریف
سه‌بعاوی ئیبراهیم تکریتتی و کاره‌ساتی بێسه‌رو شوێن کردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی
مناقه‌شه‌ی مه‌وزوعی خنکانی سه‌ربازه‌ شیوعیه‌کان
چۆن بووم به‌ وه‌زیر؟
به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتی له‌ که‌رکوک خه‌ریکی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنن نه‌ک خزمه‌ت کردن به‌ شاره‌که‌
شه‌ری به‌رپرسانی کورد له‌سه‌ر که‌رکوک ته‌نها بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنه‌
که‌رکوک شاری برایه‌تی کوردو تورکمانه‌‌
زانکۆی که‌رکوک - کۆلێژی په‌روه‌رده‌
سیسته‌می فیدراڵی کوردستانی خواروو به‌ره‌و کوێ ده‌روات؟

 

  Unfulfilled WISH

What if I had the chance to prevent this?
What if I could have done something?
What if I was just there?
What if I had just one wish?

To stop all these
To bring him back
To take him where he can be save
To see him one  last time

How can I explain how I feel,
If there are no words to discribe it
How can I say what I want,
if there is no one  listening

Just one wish
one second
one last time
Is all what I m asking for

By : Rawa Sabah (kichazai Shaheed)

      ژیاننامه‌ی شه‌هید!

ژیاننامەى شەهیدی قەڵەم
دکتۆر عبدالستار تاهیر شریف

عبدالستار تاهیر شریف لە سالی 1935 لە شاری کەرکوک لە دایک بوو.
خوێندنی سەرەتایی وناوەندى و دواناوەندی و خولی پەروەردەیی ومامۆستایانی لە شاری کەرکوک تەواو کردووە.
لە 1-10-1955 بۆ یەکەم جار لە قوتابخانەى ریدار لە ناحیەى شوان بە مامۆستا دامەزراوە.
بۆ یەکەم جار بە قایمقامی قەزاى کۆیە دامەزراوە تا ساڵی 1974 لە چەند قەزایەکى کوردستان و خوارووى عیراق وەک (کۆیە و کەلار و چەمچەمال و عەفەک و خدر و بەعقوبە) قایمقام بووە.
لە 7-4-1974 بوو بە وەزیری (ئیشغال و ئیسکان)..............زیاتر

 

 
  Main Page : ABout : Biography : Archive : Gallery : Contact : Send Articles
All rights reserved. 2008 © SHahidi Qalam