|
ئه‌مه بوو دوا ووشه‌كانی شه‌هیدی قه‌له‌م دكتور عبدالستار تاهیر شریف له چاوپێكه‌وتنێكدا له گۆڤاری لیڤین ....
له دوا ووشه‌كانی دكتۆردا, دیار و زۆر روونه كه تێرۆریستان به مه‌به‌ست بڕیاری شه‌هید كردنی نووسه‌ری ڕاست گۆی شاری كه‌ركووكیان داوه , ئه‌م كه‌ڵه پیاوه مێژووی وه‌كو خۆی ده‌گێڕایه‌وه بێ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و مه‌له‌فه نهێنییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستانی عێراق بشارێته‌وه .
به‌داخه‌وه له 5 -3- 2008 ده‌ستی ره‌شی تێرۆریستان له (كه‌ركوكی دڵی كوردستان و قودسی كوردستان) له گه‌ره‌كی ره‌حیماوه له كات ژمێر 10 ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌و كاته‌ی كه ته‌نها هه‌ر خۆی بوو و ئۆتۆمبیله مۆدێل كۆنه‌كه‌ی لێده‌خوڕی له سه‌ر پردی ره‌حیماوه دكتۆریان شه‌هید كرد ..
دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له ساڵی 2003 و ده‌ست پێكردنی فراوان بوونی ده‌سه‌لاَتی هه‌ردوو حیزبه كوردیه‌كه له شاری كه‌ركوك , گه‌ره‌كه كوردییه‌كانی شاری كه‌ركوك كه‌وتنه ژێر چاودێری ووردی ده‌سه‌لاتی هێزه‌كانی ئه‌م دوو حیزبه سه‌ره‌كییه‌ی كوردستانی عیراق , به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م دوو حیزبه كه به‌رپرسبوون له پاراستنی ئاسایشی شاری كه‌ركوك هیچ لایه‌نێكیان ده‌ستنیشان نه‌كرد و هیچ كه‌سێك تاوانبار نه‌كرا به شه‌هیدكردنی د.عبدالستار تاهیر , بگره ته‌نانه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ش نه‌كرا...له‌و كاته‌دا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ته‌نها ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد‌و به‌س !!
هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌وه بوو كه دكتۆریان قه‌رزارباركرد و به به‌عسی له‌قه‌ڵه‌میاندا و تیرۆركردنه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی به‌عسییه‌كان , هه‌ر وه‌كو چۆن شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمانیان به تێرۆریست له قه‌ڵه‌مدا و جێبه‌جێكردنی بڕیاری تێرۆركردنه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی تیرۆریستان وه هه‌روه‌ها له تێرۆركردنی شه‌هید (سۆران مامه حه‌مه)دا بێده‌نگیان هه‌لبژارد.... ئێمه لێره‌دا ده‌پرسین كێ بڕیار ده‌دات له پاكی و خیانه‌تی ئه‌م شه‌هیدانه و هه‌ڵوێستی ده‌سه‌لاَتدارانی كوردستان ..... هه‌روه‌ك چۆن به شه‌هیدێك ئه‌ڵێن تێرۆریست و به یه‌كێكی تر ئه‌لێن به‌عسی و له شه‌هید كردنی ڕۆژنامه نوسێكدا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن ؟؟؟؟..... ئایا ئه‌و گه‌نجه خوێن گه‌رمانه‌ی له 17ی شوبات شه‌هیدكران ده‌خرێنه كام قاَلبه‌وه یان ئه‌و خه‌ڵكه دڵسۆزه‌ی كه له سه‌رای ئازادی شاری سلێمانی خه‌بات ده‌كه‌ن به كام له‌م هه‌ڵوێستانه‌ی خۆیان ناوزه‌د ده‌كه‌ن .
له سالی 1995 , دكتور عبدالستار تاهیر شریف له به‌غداوه له ژێر ده‌سه‌لاَتی رژێمی به‌عس هه‌ڵهات بۆ شاری سلێمانی و دواتر بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات . له ساڵی 2003 گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری سلێمانی و دواتر بۆ شاری كه‌ركووك به مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی كه‌ركوك... له‌و كاته‌دا دكتۆر كرێچی بوو له خانویه‌ك له گه‌ره‌كی ره‌حیماوه , ته‌نها كۆمپیوته‌ر و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی هه‌بوو , نه‌ك جه‌ندرمه‌و و چه‌كداران له ده‌وروبه‌ری خانووه‌كه‌ی. دكتور حیزب و سه‌روه‌ت و سامانی نه‌بوو تا به‌عسییه‌كان له 1995 تا 2008 پیلانی شه‌هیدكردنی بۆ دابڕێژن و چاوه‌ڕێی هه‌لی جێبه‌جێكردنی بكه‌ن. ئه‌وه‌ی بریاری شه‌هیدكردنی دكتۆری دا , ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌ترسن له گێرانه‌وه‌ی مێژووی كورد وه‌كو خۆی وه بێ گۆڕانكاری .
له كۆتایی دا به سه‌رجه‌م خه‌ڵكانی دڵسۆزی كوردستان ده‌ڵێین كه رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 5-3-2011 , سێیه‌مین ساڵیادی شه‌هیدكردنی دكتۆره... داواكاریم له خۆشه‌ویستان و هاورێیانی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م دكتۆر عبدالستار تاهیر شریف ئه‌وه‌یه كه له‌م رۆژه غه‌مباره‌دا بۆ روحی پاكی مۆمێك دابگیرسێنن بۆ یادكردنه‌وه‌ی.
ڤیان عبدالستار تاهیر شریف
2-3-2011 " target="_blank"> |